Mohammad Shoaie

Majbur (JOOL Remix)

Majbur (JOOL Remix)

134

Listeners

512

Total plays

1

Likes

دەریایە نیگای چاوت دڵ خۆی ناگرێ لە تاوت
تۆ بەس لێوت تەڕ بکە گیان دەدەم لە پێناوت
زیاتر لە هەر وشەیەک پێم خۆشە بێنم ناوت
دەمباتە خەیاڵ کە بۆن دەکەم لە پرچی خاوت
ئەو کاتە دڵخۆش دەبم کە بۆ لام دێ هەنگاوت
نامهەوێ نەجاتم بێ هەتا ئەبەد لە تاوت

مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم
قەینا کە ڕۆژێ سەد بار بۆ تۆ دەشکێ غروورم
مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم
دونیا با پێ بزانێ بوە ئەشقەی بێ سنوورم
----------------
وا هەست دەکەم ژیانم بە بێ تۆ بێ مانایە
هاوڕێ بوونت لەگەڵما بۆمن دیاری خودایە
ناهێلم کە یەک چرکەم لە لای تۆ بچێ بە زایە
چاو لە چاوت هەڵناگرم نیگات پڕ لە هیوایە
سەمای پرچت لەگەڵ با بۆم جوانترین سەمایە
مەستی بە بۆنی پرچت لە مەستی مەی جودایە

مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم
قەینا کە ڕۆژێ سەد بار بۆ تۆ دەشکێ غروورم
مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم
دونیا با پێ بزانێ بوە ئەشقەی بێ سنوورم
ــــــــــــــــ
Lyrics & Melody: Mohammad Shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks