Nevîd Zerdî

Farmu Dlm

Farmu Dlm

2358

Listeners

7058

Total plays

6

Likes

فەرموو دڵم
گەر کەسێ دڵی شکاندووی
پێکەنینەکانم بۆ تۆ
ئەگەر فرمێسکیان وەراندووی
ها وجودم، گەر هەست بە تەنیایی ئەکەی!
ڕوحت بە من پڕ کەرەوە
گەر هەست بە بۆشایی ئەکەی!
گەر هەست دەکەی دڵت پڕە
تاوێ بگری، ئەوەش شانم!
گەر هیچت بۆ ناوترێ، ئیتر بە لێوی من بدوێ!
گەر حەز بە نووسین ئەکەی
ئەوەش پێنووسەکەی دەستم
تۆ جوانتر لە من ئەنووسی!
من کەی وەکو تۆ بە هەستم؟!
تۆ جوانتر لە من ئەنووسی!
من کەی وەکو تۆ بە هەستم؟!
گەر هەست بە خامۆشی ئەکەی
دنیا ئەهێنمە سەما! (دنیا ئەهێنمە سەما!)
وەرە لێدانی دڵم دڵترکە بکە لە سینەما!
ئەگەر بیری دەنگم ئەکەی
ڕوحم ئەکەم بە گۆرانی!
دڵم ئەکەم بە ئاوازێ، تا هەست بکەی بە سووتانی!
گەر هەست دەکەی دڵت پڕە
تاوێ بگری، ئەوەش شانم!
گەر هیچت بۆ ناوترێ، ئیتر بە لێوی من بدوێ!
گەر حەز بە نووسین ئەکەی
ئەوەش پێنووسەکەی دەستم
تۆ جوانتر لە من ئەنووسی!
من کەی وەکو تۆ بە هەستم؟!
تۆ جوانتر لە من ئەنووسی!
من کەی وەکو تۆ بە هەستم؟!
Similar tracks