Nevîd Zerdî

Xayal

Xayal

176

Listeners

623

Total plays

4

Likes

لە خەیاڵم دەرمکردی!
وەک تۆ نەبووم بە سۆزەوە،
هەتا بەر دەرگای دڵم بەڕێمکردی!
بە ڕێگادا بڕۆرەوە،
هێدی هێدی ئیتر لەگەڵ،
دووری تۆ ئەزیزم ڕادێم!
سەماکەرە بچکۆلەکەم،
ئیتر لەگەڵ خەم بە سەما دێم!
لەمە بەدوا مەیە خەوم!
بە تۆ ڕووناک نابێ شەوم!
شەوانە پەردە لامەدە،
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم!
لەمە بەدوا مەیە خەوم!
بە تۆ ڕووناک نابێ شەوم!
شەوانە پەردە لامەدە،
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم!
تۆ هەموو شتێکت شکاند،
شارێکت لە دڵما گریاند!
تکا ئەکەم خۆی لابدە،
لە ئاهی کەسێکی وێران!
وەرە دڵت ببەرەوە،
من نامەوێ بیشکێنم!
فرمێسکەکانت بەرەوە،
نامەوێ بیانوەرێنم!
چیتر دەستی خۆت نابینی،
بنوون لەناو دەستەکانم!
تۆ هەموو شتێکت شکاند،
شارێکت لە دڵما گریاند!
لەمە بەدوا مەیە خەوم!
بە تۆ ڕووناک نابێ شەوم!
شەوانە پەردە لامەدە،
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم!
لەمە بەدوا مەیە خەوم!
بە تۆ ڕووناک نابێ شەوم!
شەوانە پەردە لامەدە،
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم!
Similar tracks