Sana Barzanje

Raz

Drang Hati

1713

Listeners

5045

Total plays

13

Likes

درەنگ هاتی ڕۆشتووەکەم
تازە مەدە لە دەرگای دڵ
هیچ هەستێکم بۆت نەماوە
بڕۆ بانگم مەکە ئەی دڵ
هیچ سوودێکی نییە گریان
مەگری مەڵێ پەشیمانم
پەشیمانی بێ هودەیە
مەگەڕێ بۆ ناونیشانم
درەنگ هاتی ڕۆشتووەکەم
تازە مەدە لە دەرگای دڵ
هیچ هەستێکم بۆت نەماوە
بڕۆ بانگم مەکە ئەی دڵ
دوای چی هاتووی پەشیمانی
کۆشکی ئەشقم ساز کەرەوە
ئەو دڵەی کە خۆت ڕەنجاندت
مەحاڵە ئاشتی کەیەوە
. .
ساڵانێک لە چاوەڕوانیت
بە چەشنی مۆم توامەوە
نوقمی ئەشکی چاوانم بووم
هەر ئاوڕت لێ نەدامەوە
هیچ سوودێکی نییە گریان
مەگری مەڵێ پەشیمانم
پەشیمانی بێ هودەیە
مەگەڕێ بۆ ناونیشانم
درەنگ هاتی ڕۆشتووەکەم
تازە مەدە لە دەرگای دڵ
هیچ هەستێکم بۆت نەماوە
بڕۆ بانگم مەکە ئەی دڵ
دوای چی هاتووی پەشیمانی
کۆشکی ئەشقم سازکەرەوە
ئەو دڵەی کە خۆت ڕەنجاندت
مەحاڵە ئاشتی کەیەوە
Similar tracks