Listeners
Total plays
Likes
پێکەنینت دیارییە بۆم من لەگەڵ تۆ خۆشە حاڵم ئەی شازادەی ژیانی من بەدیت هێناوە خەیاڵم رۆژی من ئەو دەمەیە کە تۆ چاوت هەڵدێنی بەرامەی خۆشەویستی لەگەڵ خۆت بۆمن دێنی گزینگی نێو ژیانم ئەوەڵین چرۆی بەهار مافی ئەوەم پێ بدە کە بتبینم جار و بار ئەی خۆشترین ڕووداوی من هەناسەکەم پڕشنگی جوان خۆشم دەوێێ بەقەد هەموو ئەستیرەکانی ئاسمان لە نێو کەلامی تۆدا وشەی ئەوین گیان دەگرێ مانگیش ڕووی تۆ ببینێ وەکوو من بۆتۆ دەمرێ ئەوەندە جوانی کە گوڵ لە نەخشی تۆ ڕوواوە قەت پەشیمان نیم ئەمن کە دڵم بە تۆ داوە by : @juanaa