Listeners
Total plays
Likes
بمشارەوە لە چاوی شار لەم خەڵکە بێ بەزەییە لەم زەمانە سارد و سڕەی لە گشت سۆزێک بێ بەرییە لە مەملەکەتی ڕەشەبا و تاعوونیشا خۆشم ئەوێی تۆش وەرە ناو چاوانمەوە گوڵم نەبا هەڵبووەرێی لەوەتەی تۆم خۆش ویستووە نەفرەتێک شوێنم کەوتووە زمانی شار هەر وەکوو مار شوێن ماچەکانمان کەوتووە ئاخر گوڵم، بەم عەشقەی تۆ کفرێکی گەورەم کردووە بە سۆزی تۆ بتەکانی هەموو شارم شکاندووە بمشارەوە لە نیگایەکی نێو خۆتا تا ون نەبووم تا ئەم ڕۆژگاری دووکەڵە هەموو تەمەنی نەبردووم بە چپە سۆزت ئەدوێنم بە نیگای تەڕ عەشق ئەکەین لەم شارە بێ داڵدەیەدا لە کام دەرگای خەونا بدەین لێناگەڕێن خەونی گوڵێ خەونی گەڵایێک بێتە دی گۆرانی چی و پەپوولەی چی ئێوارەی چی و گۆرانی چی مەگەر خەونێک داڵدەمان بات تێیدا ببین بە دوو باڵدار دوور دوور بفڕین دوور دوور بڕۆین نەمانگاتێ زمانی شار by : @juanaa