Listeners
Total plays
Likes
نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان جەستەی ئێمەی ژن کانی ژیانە هەست و سۆزێکی پڕ لە بارانە هەناسەی ئێمە بای ئازاداییە هاوار و دادمان بۆ بێدادییە نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان ئێمە وەک تاجی جوانی جیهانین فریشتەی کانی، پاک و ڕەوانین دڵمان دەریایە بۆ میهرەبانی ئاوێنەیە بۆ دیمەنی جوانی ژیلەمۆ و ئاگر دەبنە خۆڵەمێش کۆتایی پێ دێ گشت ئازار و ئێش دژی ئاگرین دژی سووتانین لەگەڵ یەکسانی و ژیان و مانین نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان by : @juanaa