Listeners
Total plays
Likes
گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە بڵێ تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی بەشە وا بڕاوە بڕۆ هەموو کەس لێرە دەزانێ کە دنەی شێعری منی لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ تۆ هەڵـۆی بەرزەفڕی شاری دڵم نزمە لەبۆت بێبەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە بڕۆ هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین ئێستە دڵ وا بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە بڕۆ by : @heresh.hosseini