Listeners
Total plays
Likes
دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەران هیجران بەسە دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم سووتان بەسە عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕەە لا مەدە عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزڵوومان بەسە ئاخ مورغی دڵ پا بەندی دان و داوی خاڵ و جفتی خاوو گیری بەندی خانەتا کانی بەندی بێ ئامان بەسە ئاخ هەرچی بوو بردی بەتان تورکی مەستی چاوەکان تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما تاڵان بەسە ئەی هاوار شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیوم عەشقی رووتم ئەگەر تەفسیرە گەر تاوان بەسە ئەی یاران گەنجی عیشقت پڕ بە وێرانەی دڵە و من پێم کەما تا زیاد بێی چاوەرێی دیتن ماڵی ئیحسان بەسە گەر قسەی ئیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە by : @juanaa