Mohammad Shoaie

Hiwa

Hiwa

291

Listeners

1225

Total plays

4

Likes

نائومێد مەبە گیانە 
ژین بە هیواوە جوانە
گەرچی ژیان هەمووی ژانە 
بەس هیوا هۆی ئارامی دڵەکانە
باوەش مەگرە ئەژنۆی خەم 
چاوت تەڕ مەکە هەردەم
بوونی خۆت مەگرە بە کەم
هەستە هاوار بکە بڵێ منیش هەم

هەر ئامانجێ هەتە گەر حەوڵی بۆبدەی 
دڵنیا بە رۆژێ ئەتوانی پێی بگەی
ئەو قارەمانەی کە بەدوای دا ئەگەڕێی 
کاتێ ئەیبینی کە سەیری ئاوێنە کەی 
----------
ژیان بەردەوامە ئێمە هەر چۆنێ بین 
دونیا ڕاناوەستێ گەر گۆشەگیر بین
هەستە با نائومێدی ببەزێنین
حەیفە بە داخو حەسرەتەوە پیربین

ژیان بەردەوامە ئێمە هەر چۆنێ بین 
دونیا ڕاناوەستێ گەر گۆشەگیر بین
هەستە با نائومێدی ببەزێنین
با لەکاروانی ژیان جێ نمێنین

 هەر ئامانجێ هەتە گەر حەوڵی بۆبدەی 
دڵنیا بە رۆژێ ئەتوانی پێی بگەی
ئەو قارەمانەی کە بەدوای دا ئەگەڕێی 
کاتێ ئەیبینی کە سەیری ئاوێنە کەی 
----------
‏text & melody : mohammad shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks