Listeners
Total plays
Likes
له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم له‌به‌ر چی شێتت کردم ئه‌زیزم دڵت به تاڵان بردم ئه‌زیزم ئاهی ده‌روونم دیسان هه‌ڵساوه خه‌م ئه‌بارێنێ به‌ملاو به‌ولاوه دیسان رهنگهکهم زه‌رد ههڵگهراوە دڵم وه‌ک ئاگر وا داگیرساوه ئاسوی دڵداریم به ته‌م گیراوه خه‌نده و دڵداریم فرمێسکی چاوه هه‌ربۆیه کز بووم هێزم بڕاوه له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم مه‌لی دڵداریم لانه‌ی رووخاوه بێ هاوده‌رد ماوم شوێنم نه‌ماوه روو له کوێ ئه‌که‌م ئه‌ڵین به‌ولاوه نازانم چ بکه‌م به‌ندم له‌م داوه ده‌رچوونم نییه تا ته‌مه‌ن ماوه وشه‌ی سه‌رزارم هه‌ر توی یاره‌که‌م خونچه‌ی جوانی ناو گوڵزاره‌که‌م له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم شه‌رت بێ دڵت ڕابگرم هه‌تا ئه‌و روژه‌ی ده‌مرم گوڵی ئاواتم سیس و ژاکاوه شه‌می دڵداریم تینی نه‌ماوه نه‌خوش و مه‌ستی دوو چاوی کاڵم حه‌قم به ده‌سته ئه‌گه‌ر بناڵم به غه‌مزه‌ی چاوت به خه‌نده‌ی زارت بردیان به غاره‌ت خه‌و و خه‌یاڵم دوور له زولفی تو کافر به حاڵم من مان و مه‌رگم رازی بوونته سۆز و ئاوازم هاتووچوونته له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم by : @juanaa