Nacmedîn Xulamî

Asmanî Şîn u Esterkanî

Teniya Helale

2693

Listeners

7650

Total plays

8

Likes

له نێو کیژانا ته‌نیا هه‌ڵاڵه
دڵی خه‌مینه و له سووچی ماڵه
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ئامان ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
ئاخر دیاری ئامان یاری بێ وه‌فای
چەپکە چنووره ئامان ماوه‌ته‌وه لای
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ئامان ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
هه‌ڵاڵه ده‌ڕوا بۆ خه‌یاڵی دوور
 جار جار ئه‌ڕوانێ بۆ چه‌پکێ چنوور
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
دڵم گوڵێ بوو  بۆچیت هه‌ڵوه‌راند
بۆچی ئاوێنه‌ی ئامان ئه‌وینت شکاند
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
جار جارێ فرمێسک له چاوی سوورا
ئه‌بارێنه سه‌ر ئامان چه‌پکه‌ی چنوورا
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ئامان ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانه که‌م ساتی هه‌ڵپه‌ڕه
سوێندم به سۆزی دڵه‌ی ئه‌سیرم
تا ساتێ ماوم ئامان هه‌ر وای له بیرم
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و ئامان من کیژی نه‌دار
به غه‌یری وه‌فا ئامان چی هه‌یه هه‌ژار
هه‌ڵاڵه وه‌ره هه‌ڵاڵه وه‌ره
کیژه جوانەکه‌م ساتێ هه‌ڵپه‌ڕه
by : @juanaa 
Similar tracks