Nacmedîn Xulamî

Nîşitman

Nîşitman

4889

Listeners

16987

Total plays

89

Likes

لە هاژەی تاڤگە و دەنگی بە خرۆش
کورەی دەروونم چۆن نایەتە جۆش
کوردستان مانا مانای ژینمە 
مانای ژینمە
خوێناوی دڵ و هیوا و تینمە 
هیوا و تینمە
شنەی شەماڵت شنەی ڕەوانم
دەشتی ڕەنگینت نووری چاوانم
سۆزی شمشاڵت سۆزی دەروونم 
سۆزی دەروونم
ناوی جوانی تۆ بوون و نەبوونم
بوون و نەبوونم
هاژەی تاڤگەکان هاژەی ئەستوورت
سۆزم بە هاژەی هاتوەتە خرۆش
فێنکی ئاوان فێنکی دڵمە 
فێنکی دڵمە
فێنک کەرەوەی هەستی بە کوڵمە
ڕۆڵەکانی تۆ ئازا و دلێرن
پەروەردەی تۆنە بۆیە وا شێرن
داری ئازادی وا هاتۆتە بەر
وا هاتۆتە بەر
ڕۆژی سەرکەوتن خۆی هاویشتە دەر
by : @juanaa 
Similar tracks