Nasir Rezazî

nishteman

Agar Barana

10696

Listeners

40838

Total plays

102

Likes

منیش ئەی بولبولی شەیدا وەکوو تۆم 
وەها دوورم لە هێلانە و گوڵی خۆم
منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
منیش هێلانەکەم لێ کراوە خاپوور
هەتا دوژمن نەگەوزێنێ دەخوێنم 
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم هەر دەخوێنم
ئەی هاوار ئاخ زاڵم
ئەوە تۆ دەڕۆی من جێگام کوێ بێ
کێ بگرم بە یار شێوەی لە تۆ بێ
ئەی خودا لەو ئاگر بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە
هەر چەند دەکەم ڕاو و ڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
بە سەد غەواس بۆم دەر نایە
ئەی خودا ڕێگاکەم هەورازە هەورازە
یارەکەم لەو ماڵە بێ نازە بێ نازە
قەڵای هەولێر شوێنی کۆنە
لێ دەخوێنن سکر و سۆنە
ئاخو یارم لەوێ کەیفی چۆنە
ئەی خودا ڕێگاکەم هەورازە هەورازە
یارەکەم لەو ماڵە بێ نازە بێ نازە
هەر  چەند دەکەم بیر و ئەندێش
تەوەلا بووم لە قەوم و خوێش
لە دوای یارم بووم بە دەروێش
ئەی خودا لەو ئاگر بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە
by : @juanaa
Similar tracks