Nasir Rezazî

Sharakat

Sharakat

155

Listeners

489

Total plays

4

Likes

گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شارە چاو لە بەر چرای نێئوون شەوارەکەت
دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم
لە دەردی ئینتیزارەکەت
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت


وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕە هاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
بڕۆمە دێیێک کە مانگەشەو بزێتەناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت کە پڕ بە دڵ دژی گزەم
گوڵم دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ


لە شارەکەت کە ڕەمزی ئاسن و مەنارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەوەی کە دارەتێلە مەزهەری قەنارەیە
ژیان شەوارەیە
گوڵم هەرێمی زونگ و زەل چلۆن دەبێتە جاڕەگوڵ؟
گوڵم دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
Similar tracks