Nevîd Zerdî

Nigaran Maba

Jezhwan

244

Listeners

813

Total plays

2

Likes

تەرکی ناکەم بەرماڵتان
ھەتاکوو دێیتە سەربان
بەڵێنت لێ بستێنم
کە ئەمشەو بێیتە جێژوان
تۆ گزنگی بەیانی
من ئێوارەی تەنیاییم
تۆ ڕێگای عەشق و جوانی
من ڕێبواری سەوداییم
وا درەنگە خۆر دای لە کێوان
دڵم تەنگە وەرە بۆ جێژوان
وەرە تاکوو باوەشت جۆلانەی ئەوینم بێ
چپەی نەرمی شەوانت بلاوێنی ژینم بێ
وەرە تاکوو مانگەشەو ڕووناکی جێژوانمان بێ
جریوەی ئەستێرەکان شاباشی ھەردوانمان بێ
تەرکی ناکەم بەرماڵتان
ھەتاکوو دێیتە سەربان
بەڵێنت لێ بستێنم کە ئەمشەو بێیتە جێژوان
تۆ گزنگی بەیانی
من ئێوارەی تەنیاییم
تۆ ڕێگای عەشق و جوانی
من ڕێبواری سەوداییم
وا درەنگە خۆر دای لە کێوان
دڵم تەنگە وەرە بۆ جێژوان
وەرە تاکوو باوەشت جۆلانەی ئەوینم بێ
چپەی نەرمی شەوانت بلاوێنی ژینم بێ
وەرە تاکوو مانگەشەو ڕووناکی جێژوانمان بێ
جریوەی ئەستێرەکان شاباشی ھەردوانمان بێ
by : @juanaa
Similar tracks