Nevîd Zerdî

Zhianawa

Azizakam (Ft Zhiwar)

3247

Listeners

11749

Total plays

16

Likes

نازدارەکەم دوێ شەوێ خەوتم
هاتی خەیاڵی باوەشم
هاتی و جیهان یەکسەر ڕوون بوو
بوویە دوو چاوانی گەشم
هاتی و هەناسەکەت هێنا
تێکەل بوونە هەناسەکەم
دەتکوت هەمووی وەدی هاتۆ
هەرچی ئاوات و تاسەکەم
دەستت گرتم دەستم گرتی
دنیا ببو میوانی من
ئەوکاتەی تۆ بە ڕووحی خۆت
یەکسەر هاتی بۆ ژوانی من
سینگت کردە سەنیری من
سەرم دانا لەسەر باسکت
ئارام ئارام گوێم ڕادەگرت
لە زم زمەی وشەی ناسکت
ماچت کردم نەمدەزانی 
کامە گوڵە نازم دەکا
فێری نەغمەی ئەوینداری و
بەستەی سۆزو سازم دەکا
خۆشەویستم دوێنێ شەوێ
هاتێ خەیاڵ و خەوی من
ڕووناکت کرد تاریکایی 
ئاسمانی نیوە شەوی من
تا بەر بەیان لەگەل تۆ بووم
نەوید بەخشی ژیانم بووی
ئەگەر بتزانیبا ئازیز
هەمیشە ڕووح و گیانم بووی
ئێستا هەستاوم لە خەونا
بەڵام هەروا لەبەر چاومی
تۆ خەون نی تۆ ڕاستی
ئارامی ناخ و هەناومی
by : @juanaa 
Similar tracks