Nevîd Zerdî

Rega

Doa

435

Listeners

1219

Total plays

2

Likes

 
دوعا (Dua)
ڕۆژێک چاوی هەڵێنا، کچێک بە ناو دوعا
نێوچاوانی نووری دەدا وەکو چرا
لێی بێگانە بوو، دایک و باب و برا
حوکمی مەرگی بەدەست ئامۆزاکەیی درا
خۆشەویستەکەت لەکوێ بوو بە دادت بگا
چاوت لێبکات و
گوناهی تۆ چ بوو که به دنیا هاتی
ئازادی نەبوو، ئەتۆ ئی ئەو وڵاتی
کورد خاوەنی قەسابی ژن نەبووە
ئەتۆ قوربانی دین کرایی مەڵێن وانەبووە
نێوی پیاوە و بە شەش ژن رازی نەبێ
بەڵام کچی هەفدە ساڵە حەقی خۆشەویستی نەبێ؟
نامهەوێ خەمی پێشوو زیندووکەمەوە
دەمهەوێ ئەگەر کەسێک نازانێ، بڵێ ئەوە ئەوە؟
کچی کوردی هەفدە ساڵی یەزیدی
کە یەزیدی نەویستووە و ئاشقی یەکی دی
کوڕێکی موسوڵمان کە دوعا خۆشی دەویست
دنیایی دەچاوی وی دا و ئەوی دەویست
دەگەڵ کێو بەشەر هات و وەدوایی کوڕە کەوت
نەیهەویست، خوا روحم کا بە ڕۆژ و شەوت
دوعا گەڕاوە و پەنایی بۆ پۆلیسی برد
پۆلیس جوان، بۆ گەورەیی تایفە و رەئیسی برد
هات تا بە گوناهی نەکردە بیبەخشن
دیارە خوداکانیش لە ژینی تۆ دا بێ نەخشن
حوکم درا، دوعا به موناقصە داندرا
دەبێ لە بن بلوک و پێلاقە گیان بدا
دوعای بێ وەکیل و مەحکەمەیی بێ قازی
خانوەداوەش حازر، ئامادە و ڕازی
پاککردنەوەیی لەککەی نەنگ و شانازی
لێرە پێلاقە و بلوک، تەفریح، ژیان حەراجی
ئەتۆ ڕۆیشتی، وەلی یادت نەمردۆ
تاریخیم لەبیرە و باسی کردۆ
هەور گرماندی و باران باری
هێستاش خەمباره فەزایی شاری
لیباسێکی سوور، چاوێکی پڕ لە نوور
دووعایەک ماوەتەوە، بیرێکی پڕ لە سنوور
عیزرائیلی تۆ لەو پیاوی دەور و بەر
تەسمیمی وان بە گیانی تۆ وەسلە
حوکمیت نەبوونی تۆیی لە دنیایی بە دەستە
پێی خۆش نیە ئەتۆ هەبێ و ئەتۆ پێ نەحسە
ئافەرین بۆ پیاوەتی و بلووک و پێلاقە
کچەکەت لە عەرزی دا نابینی بێ تاقەت؟
دوو دەستی جوانی بە دەمووچاوی گرتووە
لەبەر خوێن نایبینێ و لەمێژە مردووە
چاوی لەتۆ و پیاوەتی و بلووکی نێو دەستتەوە
ئەوە پیاوە، ئەوە ئەسلی ئەسلە
نیوساعەت گوزەرا، دووعا بە زۆری نەمرد
گیانی دێشا و دەستی بە دموچاوی دەگرت
کەس نیە بڵێ بۆچی لێی ناگەڕێن
ئەوە عافرەتە خۆ سەگیش پێی ناوەڕێ
روح ناچێتە دەرێ، دەست دەجووڵێتەوە
پێی خۆش نیە بڕوا، هەستێ لەو خەوە
شەپ و بەرد کەمە، ئامۆزا هاتە پێشی
چوون پێی وایە دەبی زووتر بنێژرێ
دوعا ماوەتەوە لەگەڵ تینووەکان بە خوێن
خانەوادەش دەڵێن نابێ تۆ بمێنی
فیلم و عەکس و پووڵی چاوولێکردن لە شەو
بیبینە، چاوت لە کۆیە، هەستە لەخەو
ئەگەر نەبینم و نەخوێنم، باشترە کە نەمێنم
نەوید زەردی دەڵێ بە گوێی دنیا دەگەیێنم
دوعا تۆ ڕۆیشتی و عومرت دا بە کێ؟
ماڵێ؟ سەرەخۆشی گەورەت بۆ دادەنێ؟
ڕۆیی، بۆ هەمیشە چاوی داخست
سفرەیی غەمی دە زیهنی مەدا ڕاخست
ئەتۆ ڕۆیشتی، وەلی یادت نەمردۆ
تاریخیم لەبیرە و باسی کردۆ
هەور گرماندی و باران باری
هێستاش خەمباره فەزایی شاری
Similar tracks