Listeners
Total plays
Likes
ئەگەر ڕۆژێک ئەگەر ڕۆژێ لێرە نەبێ خۆ خۆر لەلای من هەڵنایە بەیانی باشم لێ مەکەن لای من شەوە لەم دنیایە با ئەو بێ و مانگ شەرمەزار بێ بڕاواو ئا لەم شارە ونبێ خۆی دەوری خۆریش ببینێ تاک و ڕۆژی من ڕوناک بێ پێم ئەڵێن رۆشتووە ئەم شارەی جێ هێشتووە ئاگای لە جانتاکەی نییە دلی منیشی تێکردووە پێی بڵێن گرنگ نییە کە ئەو منی نەویستووە ئەوەی لەلای من جوانە من ئەوم خۆشویستووە وەرن ئەم شارە ببینن بەبێ ئەو خۆشی تیا نییە من چی لە وڵاتێ بکەم کە ئێستا ئەوی تیا نییە شەقام شەقام کۆڵام کۆڵان دڵم بەدوای تۆیا وونە ماڵی ئێوە لەکوێا بێ ئەو شوێنە وڵاتی منە پێم ئەڵێن رۆشتووە ئەم شارەی جێ هێشتووە ئاگای لە جانتاکەی نییە دلی منیشی تێکردووە پێی بڵێن گرنگ نییە کە ئەو منی نەویستووە ئەوەی لەلای من جوانە من ئەوم خۆشویستووە