Sana Barzanje

Baran

Baran

2271

Listeners

13735

Total plays

56

Likes

خوزگە ناوت باران ئەبا
ئەوسا خەڵکیش لە گەڵ منا
بۆ هاتنت دەست بە دۆعا
ڕوومان ئەکردە لای خودا
ئەگەر ڕۆژێ باران بێت و تۆ نەبی
تۆ لە جێی من بی ئاخۆ تۆ چۆن ئەبی؟
ئاخۆ تۆ ئەتوانی فرمێسک نەڕێژی
خەفەت نەخۆیت و ئاخیش هەڵ نەکێشی
ئەگەر باران بێ تۆ نەبی چی بکەم؟
ئیتر باوەش لە باوەشی کێ بکەم؟
کێ چەترم بۆ بگرێ لە ژێری باران
کێ دەستم بگرێ وەکوو جاری جاران
لەو ڕۆژە باران نابارێ کە تۆ نیت
دەمێکە چاوەڕێتم بێی هەر تۆ نیت
دڵم دەرهات کە بتبینم هەر تۆ نیت
ئەترسم بارانیش بێت و تۆ نەبی
ئەگەر ڕۆژێ باران بێت و تۆ نەبی
تۆ لە جێی من بی ئاخۆ تۆ چۆن ئەبی؟
ئاخۆ تۆ ئەتوانی فرمێسک نەڕێژی
خەفەت نەخۆیت و ئاخیش هەڵنەکێشی
ئەگەر باران بێ تۆ نەبی چی بکەم؟
ئیتر باوەش لە باوەشی کێ بکەم؟
کێ چەترم بۆ بگرێ لە ژێری باران
کێ دەستم بگرێ وەکوو جاری جاران
by : @juanaa
Similar tracks