Listeners
Total plays
Likes
بـیرت دەکەم بـەڵام ھەرگیز نامەوێ بگەڕێیتەوە سڵاوێکی بـەڵام ھەرگیز نابێ وڵام بدرێیتەوە تـیرێکی لە ناو دڵمدا بـەڵام جوانە شوێنەوەرت ئەوینت ھەر نەزرگەمە بـەڵام نایەمەوە دیارت خـۆشە بوونت لەم دونیایە بـەڵام کە وەکوو نەبوون بێت ئەشق جوانە بـەڵام نەک یەکێ زەبوون بێت زەبوون بێت ئەتوانم بتکوژێنمەوە لێ بۆ ڕۆژگار لێگەڕاوم ئەو شوێنانەی کە لەوێ نیت دایم ئەوێت بۆ گەڕاوم خـۆ ئەتبینم کـە ئەتبینم بەڵام جوانە ڕوو وەرگێڕان ھـێندە لە بەرزی منت خست تـرسم نەما لە هەڵدێران by : @juanaa