Sana Barzanje

Xayal

Xayal

1484

Listeners

8845

Total plays

57

Likes

ئەگەر هاتیتەو ئاگات لە خۆت بێ گیانم
خاس خۆت بپۆشنە سەرمات نەوێ باوانم
ئەگەر هاتیتەو رێزێک خۆرم بۆ بێرە
بینمە بان چاومەو ئاخر بە دووریت فێرە
ئەگەر هاتیتەو کلیڵەکەم دانیاگە
لە ژێر گوڵدانێک کە ناو خۆتم لێ نیاگە
جار جار ئێژن سەنا ماتڵ مەمێنە
ئەو ئیتر نایتەو بۆ هاتنی مەخوێنە
ئێژن خەیاڵە تۆ درۆ بووی ئێژن  تۆ نایتەو
ئەوان نازانن تۆ درۆ نیت ڕۆژێک هەر تێیتەو
ئەگەر هاتیتەو گیانە هەر وەک جارانم
ساکت و بێ دەنگ بۆ تۆ چاو بە گریانم
تۆ فەقەت بێرۆ باوان گیان چاو خۆ هیچ نیە
گیانەکەم بۆ تۆ بۆ تۆ قوچی قوربانم
ئەگەر هاتیتەو کە دیت ژینم خەزانە
دڵت نەگیرێ لەم پاییزو بارانە
فەقەت کە تۆ چووی بەهار لای من نەماگە
لەو ڕۆژە تۆ چووی قەڵای دڵم ڕمیاگە
ئەگەر هاتی ماچم کە بە تاسەتم گیانە
توخوا هاتی نازم کە بێ ناز کەفکم گیانە
ئەگەر هاتی ئەم ڕا مەچۆ هیزێک نەماگە پێم
چاوێک لە ناو چاوم کە لەمێژە چاوەرێم
ئەگەر هاتی گوێ مەگرە بۆ ئەوانە وا
ئێژن خەیاڵە تۆ درۆ بووی ئێژن  تۆ نایتەو
ئەوان نازانن تۆ درۆ نیت ڕۆژێک هەر تێیتەو
by : @juanaa
Similar tracks