Zakaria Abdulla

Bigerêwe

Nemzani

1118

Listeners

4407

Total plays

21

Likes

نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی
ساردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵدا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
چاوانی تۆ تەنیا ڕووناکی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریجەت پەنا و تەکیەگام بوو
تۆ لێرە چیت بینی؟ وا بەجارێ گۆڕای
لە عەشق و ئەوینی کورد بە جارێ تۆرای
دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد
تۆش بووی بە مۆدێرن و پشتت لە منی شێت کرد
بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد
پاکی کردەوە وشەی عەشق و لە دڵتی دەرکرد
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
من قەت نابم بە تۆ، تۆش نابی بە ئاوات
من باوەڕم پێت کرد، تۆش باوەڕت دۆڕاند
ئێستا وا دەزانی هێشتا هیچ نەبووە
دوێنێ عەشقێکی پاک، ئەمڕۆ لە بیر کردووە
نەمزانی ڕۆژێک دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی
سەردی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵدا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێ سەختە
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
by : @juanaa
Similar tracks