Mohammad Shoaie

Hedi Hedi

Hedi Hedi

86

Listeners

322

Total plays

1

Likes

هێدی هێدی بە دووریم ڕادێیو نەبوونم ناکا بێ تاقەتت لەمە بەدوا
هێدی هێدی لەفکرت دەچتە دەر چ ڕوویدا لەم ڕۆژە ناخۆشو سەختە دا
هێدی هێدی گرینگ نیە بەتەنیا دلێک بۆ دڵی تۆ لێدەدا
ئەو ڕیگایەی بڕیاربو کۆتایی بێ پێکەوە دەبێ جودا

هێدی هێدی دەچمە دەر لە خیاڵی تۆ 
هێدی هێدی دەنگم باش ناکا حاڵی تۆ
هێدی هێدی ئێتر ناکەومە فاڵی تو
هێدی هێدی بێ خەبەر دەبم لە هەواڵی تۆ
بێ خەبەر دەبم لە هەواڵی تۆ
----------------
هێدی هێدی بێ دەنگ دەبم 
وەک ڕابردوو بێ ڕەنگ دەبم
هێدی هێدی بێ تۆ شەوان
دڵتەنگی شەو ئاهەنگ دەبم

هێدی هێدی پێنووسەکەم
بۆ هیچ شێعرێ هێزی نیە 
لێوەکانت خونچە ناکا 
پێکەنین لەکەس جوان نیە

هێدی هێدی ئەم شەقامە
عەترو بۆنی تۆی نامێنە
تۆ لێرە نی شار وێرانە
خۆشی نما لەهیچ شوێنێ

هێدی هێدی دەچمە دەر لە خیاڵی تۆ 
هێدی هێدی دەنگم باش ناکا حاڵی تۆ
هێدی هێدی ئێتر ناکەومە فاڵی تو
هێدی هێدی بێ خەبەر دەبم لە هەواڵی تۆ
بێ خەبەر دەبم لە هەواڵی تۆ
ـــــــــــــــــ
text & melody : mohammad shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks