Mohammad Shoaie

La Dastm De

La Dastm De

451

Listeners

1465

Total plays

3

Likes

لە دەستم دێ بۆت بمرم بۆمن کارێکی نیە
مردن لە پێناو ئەشقت باوەرکە ئاسایە
لە دەستم دێ ئەو دڵەم لە ریشەوە دەربێنم
لەگەڵ گوڵێکی سورابە دیاری بۆتی بێنم

تۆخولیاو خەیالو ئارەزومی
تۆ ئێستاو داهاتوو ڕابردومی  
لە خەونەکانیشما ڕوبەڕومی ئاوێنەی  دڵمی
من مەبەستی تۆم تۆش مەبەستی من
دەزانم کە بەرنادەی دەستی من  
بۆکەس نیە هەستەکانت بەس هی من  
تۆ تاقە گوڵمی سوڵتانی دڵمی
~~~~~~~~~~~~
ئەو کەسەی کە ئاشق بێ کوا لە مردن ئەترسێ 
باکی نیە لە مردن هەر کارێکی  لە دەست دێ
من لە دەستم دێ بۆتۆ لەگەڵ دونیا بەشەربێم
وەلانێم ئەو کەسەی کە ئەیهەوێ بێتە سەر ڕێم
تەنیا لەلای تۆیە جێم 

تۆخولیاو خەیالو ئارەزومی
تۆ ئێستاو داهاتوو ڕابردومی  
لە خەونەکانیشما ڕوبەڕومی ئاوێنەی  دڵمی
من مەبەستی تۆم تۆش مەبەستی من
دەزانم کە بەرنادەی دەستی من  
بۆکەس نیە هەستەکانت بەس هی من  
تۆ تاقە گوڵمی سوڵتانی دڵمی
_______________
Lyrics & Melody : Mohammad shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks