Mohammad Shoaie

Mn Nabm

Mn Nabm

136

Listeners

478

Total plays

2

Likes

چۆن ئەتوانی لەبیرم کەی؟ 
بەئاسانی دڵگیرم کەی 
ئێ من نەبم کێ لەلاتە
شانەکانی سەرپەناتە..؛
چۆن بۆت دەکرێ خەمم نەخۆی 
دەستم بەردەی تەنیا بڕۆی
چۆن لەم ئەشقە دەستت ئەشۆی
بێ من بەرەو کام لا ئەڕۆی..! 

من نەبم کێ گیان ئەدا بۆت..؟
لەباوەش کێ ڕوونە ئاسۆت؛
بێ من ڕێگات لێ ون ئەبێ 
بووی بەدووژمن لەمن و خۆت؛
گەرمن نەبم چۆن ئەمێنی 
لەچاوی کێ ڕائەمێنی 
کاتێ خەم دادەگرێ دڵت...
کێ بزەت بۆ لێو ئەهێنی؟ 
——————————————————
سادەئیم دوایی هاتوو بەس
تازە بڕوا ناکەم بەکەس..!
واشکاندت ئەو دڵەی من
تاهەبم دڵ نادەم لەدەست؛
 بۆکێ دڵی منت وەلانا؟
پێت لەسەر ئەشقی من دانا
 گەر من لەلای تۆ نەبم چۆن
خەو دێ بۆچاوت شەوانه..؛ 

من نەبم کێ گیان ئەدا بۆت..؟
لەباوەش کێ ڕوونە ئاسۆت؛
بێ من ڕێگات لێ ون ئەبێ 
بووی بەدووژمن لەمن و خۆت؛
گەرمن نەبم چۆن ئەمێنی 
لەچاوی کێ ڕائەمێنی 
کاتێ خەم دادەگرێ دڵت...
کێ بزەت بۆ لێو ئەهێنی؟ 
——————————————————
Lyrics & Melody : Mohammad shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks