Listeners
Total plays
Likes
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت هام بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی تورەنجی شاڵەکەت ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانا ئەژیم ژین؟ چ ژینێ؟ چاوەکانم گیرۆدەی ئاخر شەڕیم جار بە جارێ دێتە بیرم ژینی ڕابردوم لە دێ سێبەری دار و تەلان و خێزەڵانی دەوری ڕێ خوڕخوڕی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خوار بۆ خۆم و بۆ بەختی سەرگەردانم ئەگریم زاری زار کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت هام بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی تورەنجی شاڵەکەت ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دیە شەرمینەکەت بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەت کیژی لادێ سەختە دووریت، تالە ڕەنجی ڕۆژگار ناحەزە دووری وڵات و ناخۆشە ژینم لە شار کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو هێندە تینوی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانی ئاو by : @juanaa