Listeners
Total plays
Likes
وە سەرگەردت بم گوڵە دێهاتی لە قەن شیرینتر، ئەڵێی نەباتی ئەو خەنەی کردت دوارە خەنمەوە عەزیزی وە لای خوا و بەندەوە وە گوڵە دێهاتی بێ وە نازەو بێ کێش و هەورییەکەت لێرە ماوە جێ هەر بایێ مەیۆ لە باخانەوە ئەپێچکێ وە زوڵف خەرامانەوە هەر بایێ مەیۆ لەسەر ئەو کێوە بۆی عەتر و عەبیر زوڵفی تۆی پێوە وە گوڵە دێهاتی وە گوڵ پەروەردە شەماڵ بۆم دێنێ بۆی تۆ لەو هەردە وەسە ئەو ساوە دییەم تۆی دیوە کار و زندەگیم لە دەس دەرچیوە وە سەرگەردت بم سەوزەکەی لێو چەم پێما بڕوانە با خەفەت نەخۆم وە گوڵە دێهاتی وە دڵ پاکەنی تەڵای دەستە و شان ژێر خاکەنی کردووتە وە بان بەرزی قەڵایێ نە سڵامت هەن نە مەرحەبایێ کردووتە سەربان وەک خانێ خانان دەس ئەوسای کەمەر ڕێک و پێک و جوان نیونیگای چاوت لەو بانە بەرزە ترشە وەک ڕێواس فێنک وەک تەرزە by : @juanaa