Mohammad Shoaie

Girodatim

Girodatim

161

Listeners

621

Total plays

3

Likes

بۆ گەیشتن پێت تەواوی دونیام وەلانا
گەڕ تۆ نەبی خاڵی دەبێ دەستەکانم
کەس جێت پڕ ناکاتەوە بۆم باش بزانە
بڕۆی وێران دەبەن هەمو هەستەکانم
مەگەڕ دەبێ بە دەستی خۆم بڕوخێنم 
ئەو ماڵەی لە بۆنی تۆ هێستاکەش پڕە
ورە گەرمی ببخشە بە دڵی ماندوم
جیهان بێ تۆ ولاتێکی ساردو سڕە

من گیرۆدەتم بێ تۆ بە دونیا بێ قەناعەتم
دەستی من بگرە بێ باوەشی گەرمت بێ تاقەتم
من گیرۆدەتم بێ تۆ بە دونیا بێ قەناعەتم
تۆ مەڕۆ لێرە ڕۆژی رۆیشتنی تۆیە قیامەتم
------------
سەدان ساڵە سەدان ساڵە سەدان ساڵە
گەڕانەوەی ئەو ڕێگایی پێ داهاتوم
زۆرمەحاڵە زۆر مەحاڵە زۆرمەحاڵە
روناکی بە خۆی ببینێ ڕێ داهاتوم
مەگەر دونیا جگا لە تۆ کەسی تیایە 
خەفەت لابا لە دڵ نیگای چاوەکانی 
مەگەر جگا لە تۆ کەسێکی تر هەیە
بەبێ وشە رازی دڵی من بزانی 

من گیرۆدەتم بێ تۆ بە دونیا بێ قەناعەتم
دەستی من بگرە بێ باوەشی گەرمت بێ تاقەتم
من گیرۆدەتم بێ تۆ بە دونیا بێ قەناعەتم
تۆ مەڕۆ لێرە ڕۆژی رۆیشتنی تۆیە قیامەتم
______________
Lyrics & Melody : Mohammad Shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks