Listeners
Total plays
Likes
دەریایە نیگای چاوت دڵ خۆی ناگرێ لە تاوت تۆ بەس لێوت تەڕ بکە گیان دەدەم لە پێناوت زیاتر لە هەر وشەیەک پێم خۆشە بێنم ناوت دەمباتە خەیاڵ کە بۆن دەکەم لە پرچی خاوت ئەو کاتە دڵخۆش دەبم کە بۆ لام دێ هەنگاوت نامهەوێ نەجاتم بێ هەتا ئەبەد لە تاوت مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم قەینا کە ڕۆژێ سەد بار بۆ تۆ دەشکێ غروورم مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم دونیا با پێ بزانێ بوە ئەشقەی بێ سنوورم --------- وا هەست دەکەم ژیانم بە بێ تۆ بێ مانایە هاوڕێ بوونت لەگەڵما بۆمن دیاری خودایە ناهێلم کە یەک چرکەم لە لای تۆ بچێ بە زایە چاو لە چاوت هەڵناگرم نیگات پڕ لە هیوایە سەمای پرچت لەگەڵ با بۆم جوانترین سەمایە مەستی بە بۆنی پرچت لە مەستی مەی جودایە مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم قەینا کە ڕۆژێ سەد بار بۆ تۆ دەشکێ غروورم مەجبووری تۆم مەجبوورم بێ تۆ لە شادی دوورم دونیا با پێ بزانێ بوە ئەشقەی بێ سنوورم ـــــــــ Lyrics & Melody: Mohammad Shoaie by : @mohammad_shoaie