Listeners
Total plays
Likes
کوردستان جێگای بەچکەی شێرانە جێگای هەوارگەی کورد و گۆرانە خوایا هەر خۆش بێ، بۆمان تا سەر بێ پاشماوەی خاکی ماد و بابانە خۆشترین جێگای ڕووی سەرزەمینە بەهەشتی ئاوای ڕۆژی دوایینە خوایا ئاوا بێ نەیکەی وێرانە چەندە دڵگیر و جوان و شیرینە پڕ لە شاخ و کێو، چیا و ڕووبارە هەمووی سەیرانگای گوڵ و گوڵزارە چوار وەرزی لەلا هەر وەک بەهارە بۆ هەرلا ئەڕۆی هەر مێرگ و زارە گەر باوەڕ ناکەی هەستە بێرە لام بتگێڕم بە ناو پێنجوین و پیرمام بتبەم بۆ سولاڤ، بۆ پیرەمەگروون شەقڵاوە و قەندیل، با بتکەن سەرسام تێر تێر بنۆشە ئاوی سازگار هەڵمژە هەوای پاکی ناو نزار لە دەردیسەری دنیا بیت ڕزگار لە ئێش و خەفەت لە داخ و ئازار هەرکەس نەیدیبێ خاکی کوردستان نازانێ مانای ژیانی ئینسان نازانێ چییە مانای دڵداری نازانێ بۆچی هاتۆتە جیهان هەروا ئەزانێ ئەم سەرزەمینە جێگای خواردن و خواردنەوە و ژینە نازانێ خۆشی دیمەنی جوانی خاکی کوردستان چەندە ڕەنگینە by : @juanaa