Listeners
Total plays
Likes
لەیلا پۆل مەلەک تۆ دڵت پێکاوم بە تۆ گیرساوم ، تۆی ژینی من من بۆت نامەوم شەو بۆت گریاوم زەردەخەنەکەت بۆی سووتاوم چاو کارمامزی دەشتێ بەژنت لاولاوە ئای کە لەو جوانیەی ، خوا بە تۆی داوە کیژۆڵە ڕەشتاڵە وا لە بەر چاومایە ، ئەم ڕووە جوانە شەونمی مەمکت ، بۆ من دەرمانە شیرینەی شانزە ساڵە لەیلا پۆل مەلەک ئەم لێوە نیانە مژێکی بۆ من ، ئاوی ژیانە لەیلا پۆل مەلەک ئەی فریشتەی کوشتە ئەو جێی تۆی لێ بێ ، بۆم بەهەشتە ئاخۆ ئەبێ ڕۆژێ بێمەوە یادت؟ جێم گرتبێ لە ناو دڵەی بێ دادت یان ئەبمە نامرادت؟ لەیلا پۆل مەلەک دە وەرە باوەشم بتوێوە لە ناو ، گیان و لەشم by : @juanaa